وێستگەی ڕیسایکلکردنەوەکەمان

لەم ڕاپۆرتە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ببینە کە چەند ئاوی ڕیسایکل بەرهەم دەهێنین

پڕۆژەی ڕیسایکلکردنەوەکەمان وادەکات هەم ئاوی ژێر زەوی بپارێزین، هەم سەوزایی پێ زیاد بکەین

دەربارەی پڕۆژەی ڕیسایکلکردنەوەکەمان

ئەم سیستەمە لەسەر مەزرای پێنجی حەسارۆك دروستکراوە، بەر لە دروستکردن، پشکنینی بڕمان ئەنجامداوە بۆ ئەم مەزرایە، بۆمان دەرکەوتووە کە بەردەوام ئاوێکی بۆشی پێدا دەڕوات، زیاتر لە خواستی ڕیسایکلکردنەوەی خۆمان پڕ دەکاتەوە. سەبارەت بە توانای سیستەمەکە؛ ئەم سیستەمە لە چوار یەکەی ڕیسایکلکردنەوە پێکدێت، هەر یەکەیەك لە پێنج تەنکی پێکهاتووە، هەموویان بەیەکەوە لەکاتی ڕۆژ کار دەکەن بەهۆی پشتبەستن بە وزەی خۆر. سیستەمەکە توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە 300 مەتر سێجا هەیە لە ڕۆژێکدا. زانیاری تەکنیکی زیاتر لە ڕاپۆرتی هاوپێچکراوە کە لەلایەن یونسێفەوە بە تایبەت بۆ ئەم سیستەمە دروستکراوە.