پڕۆژەی ملیۆن بەڕوو

ئەم دەستپێشخەریە لە ساڵی 2021ەوە دەستی پێکردووە. ئامانج لێی بەرەنگاریبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوایە بە دروستکردنی دارستانێکی دێمی بە داری خۆماڵی.نزیکەی 320 هەزار دار چێندراوە، زۆرینەی دارەکان داری بەڕوون، لەناو داربەڕووەکانی داری سێبەرداری گەشەی خێرا چێندراوە. بەخشینی تۆ بۆ ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی دروستکردنی دارستانێک لەسەر 24 هێکتار، کە پڕە لە داری خۆماڵی، شوێنی ڕاکردن و پاسکیلی لەناو دیزاین کراوە. بۆ زانیاری زیاتر، سەیری وردەکاری پڕۆژەکە بکە. 


ئەنجامدراوەکان

  • وەرگرتنی ڕەزامەندی لەلایەن حکومەتەوە بۆ چاندن
  • چاندنی 320 هەزار دار لەسەر ڕووبەری 100 دۆنم
    دروستکردنی پەرژین بۆ پاراستن
  • دروستکردنی یەکەیەکی ڕیسایکلکردنەوە بۆ ئاودان
  • ئاودان و پاراستنیان لە ئاگر لە ساڵی یەکەمی چاندنیان



ئەرکەکانی ئێستا

  • ئاودانی نەمامەکان بۆ ساڵی دووەمیان
  • پاراستنیان لە ئاگر لە ساڵی دووەمیان


‌سپۆنسەرەکانی مانگانە

ئێمە سپۆنسەری مانگانگەی ئەم دەستپێشخەریە دەکەین، پڕۆژەکە گرینگە، پاڵپشتی دەکەین.

خاتوون ناز سپۆنسەری مانگانەی ئەم دەستپێشخەریە دەکات بە دابینکردنی تێچووی بەڕێوەبردن

پڕۆژەکەتان جوانە، هەموو مانگێك سپۆنسەری ئاودانی 150 دار دەکەم. وەکو ئەوەیە ئەو دارانە لەبۆمن بچێندرێت، دەمەوێ پاڵپشتبم لە سەرخستنی پڕۆژەکە.

بڕوای تەواوم هەیە یارمەتیەکەی من جێگەی خۆی دەگری، لە مێژە چاودێری کارو پرۆژەکانتان دەکەم، دڵم زۆر خۆشە کە کەسێکی خەمخۆری وەک ئێوە دەتوانێت جیاوازی دروستکا لە خزمەتکردنی ووڵات. هەموو مانگ ئاودانی 50 لەبۆ 75 دار بەتەمای من. 

وەکو کوردێکی دانیشتووی دەرەوەی وڵات؛ هەموو مانگێك سپۆنسەری ئاودانی بەشێك لە دارەکان دەکەم، ئەم مانگە سپۆنسەری 225 دار دەکەم. 

پشتگیریکردنی ڕێکخراوی هەسار کە سەرنجیان لەسەر گۆڕانی کەشوهەوایە، وەبەرهێنانێکە لە داهاتوودا، پێشخستنی هەسارەیەکی تەندروستتر و کۆمەڵگەیەکی خۆڕاگرترە.

من وەكوو خۆم بڕیارم دایە پشتگیری مادی و مەعنەوی هەر پڕۆژەیەكی ژینگەیی بم  لە هەر شوێن و ناوچەكی كوردستان بكرێ، چونكە بە خاكی خۆمی دەزانم. ئەو پڕۆژەی هاوڕێیان لە هەسار دەستیان پێكردیە جێی دەست خۆشیە، هیوادارم سەتان پڕۆژەی لەو جۆرە لە هەموو كوردستان جێبەجێ بكرێ.

منیش سپۆنسەری مانگانەی ئەم پڕۆژەیە دەکەم،مانگانە پەنجا هەزارم تەرخان کردووە بۆ سپۆنسەرێتی کردنی نزیکەی 300 دار. دەمەوێ پاڵپشتی ژینگە بکەم، ئەم پڕۆژەیە دەرفەتە بۆ ئەوەی دەستم هەبێت لە بەرەوپێشبردنی ژینگە، دڵخۆشم بەم بەشداریکردنەم. 

بەشداریم کرد وەکو سپۆنسەری مانگانە، بڕی بەخشینەکەم 725 هەزار دیناربوو. حەزم کرد لەو ئیشە مرۆییە بەشداری بکەم، دەمەوێ پرسی ژینگە و دارچاندن ببەینە پێشەوە. 

ئەوانەی دەبنە سپۆنسەری مانگانە لەسەر خواستی خۆیان وەکو هاندانێك وێنەکەیان لێرە دادەندرێت

کۆمەك کردن

چۆن کۆمەك بکەم؟

ئەگەر لەناو هەرێمی کوردستانبیت، دەتوانیت لەڕێگەی حەواڵەی فاستپەی یاخود ئێف ئای بی لە ڕێگەی ئەژمارەکانی ڕێکخراو بنێریت. ئەگەر لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانیت؛ دەتوانیت بەشێوازی بیتکۆین بۆ ئەدرێسی ڕێکخراو بنێریت. پڕۆسەی کۆمەكکردنەکە بەشێوەیەکی شەفاف ئەنجام بەڕیوە دەچێت، هاوڵاتی دەتوانێت ببینێت چەند کۆمەك بۆ ڕێکخراو هاتووە، ڕێکخراو بەخۆی پێویستی بە چەند کۆمەك هەیە، چەندیش لەو کۆمەکە کاری پێکراوە

دەستکەوتەکانمان تاوەکو ئێستا

تاوەکو ئێستا چیمان ئەنجام داوە

320000 +

چاندنی داری سروشتی و ڕەسەن و سێبەردار 

340 M3

دابینکردنی سەرچاوەی ئاوێك لەڕێگەی ڕیسایکلکردنەوە

24 Hectare

پاراستنی خاك لە بەبیابانبوون

550 +

چاڵاکوان و خۆبەخش و ئەندام لە هەموو هەرێمی کوردستان


لەڕێگەی ئەم ئەدرێسانەی خوارەوە کۆمەكەکانتان بنێرن

فاستپەی

07515504445

First Iraqi Bank

B6F3SOYJXUFZ

بەهۆی ئەوەی ئێف ئایبیەکەمان ئەژماری تایبەت نیە، بۆیە تەنها دەبێت

کۆدەکە سکان بکەیت، یاخود هەر لەکاتی سکان کردن مانوال هەڵبژێریت، ئەم

دوازدە پیتە لێبدەیت

بیتكۆین 

bc1qmd5wp6kx7z7pnkafkzzt5z82w2vle0c42fng6w

USDT

0xc7B81Ef198D391CddAFE05DA846F98FC25dF46E5


ڕاپۆرتی کۆمەكکردن

ڕاپۆرتی کۆمەكکردن لەپێناو دەرخستنی شەفافیەت و دۆخی کۆمەکی پڕۆژەکەیە

لەم ڕاپۆرتە تەواوی وردەکاری تێچوو و خەرجییەکانی پڕۆژە دەبینرێت بە دیناری عێراقی هەروەها بڕی پارەی نێردراو بۆ پڕۆژە