ئامانجی ئەم کەمپینە چیە؟

دار بەڕووەکان بگەینینە قۆناغی دێمی

ئامانجی ئەم کەمپینە بۆ ئەوەیە بتوانین دارستانی بەڕوو لە شاری هەولێر، سەر شەقامی 120 مەتری ببەینە قۆناغی دێمی. وەکو لە نەخشەکە دەبینن، 320 هەزار داربەڕوو بە دەنك و نەمام چێندراوە، شانبەشانیان داری گەشەی خێرا و سێبەردار چێندراوە، دارستانێك بناغەی بۆ داندراوە کە بۆ پەنجا ساڵ خزمەت بکات، لە ئێستادا لە قۆناغی سەرەتایی گەشەیدایە، دەمانەوێت گەشەی بەڕووەکان بگەینینە قۆناغی دێمی، بەڕوو بەوەی ناسراوە ڕەگی زۆر دەچێتە قوڵایی، دوای سێ ساڵ، پێویستیان بە ئاودان نامینێت و خۆیان دەتوانن بەدوای ئاو بگەڕێن. ئەم ساڵ ساڵی سێیەمی دارستانەکەیە، پێویست دەکات بە سەلامەتی و بتوانین لەگەڵ گەرمای هاوین ئاودانیان بۆ بکەین، خۆشبەختانە، توانیتمان سەرچاوەیەکی ئاوی بەردەوام لەڕێگەی ئاوی ڕیسایکلینگ هەر لەو شوێنە دابین بکەین، بۆیە ئەرکی ئاودانمان بەتەواوی تێکدەکاتەوە لەگەڵ مەرجە ژینگەییەکان.

بۆچی پڕۆژەی ملیۆن بەڕوو گرینگە؟

یەکەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پڕۆژەی ملیۆن بەڕوو چارەسەری سروشتیە بۆ پرسی بەرەنگاریبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا. لەسەر ڕووبەرێکی گەورە دروستکراوە، کاریگەری گلدانەوەی گازی دوانۆکسیدی کاربۆن لە پێنجەم ساڵیدا وەکو ئەوەیە 1300 ئۆتۆمبێلت لابردبێت. نزیکەی دوو پلە لە پلەی گەرمی دەوروبەری خۆی دەهێنێتە خوارەوە. لە دیزاینەکەی نزیکەی 20 کیلۆمەتر هێلی پاسکیل و ڕاکردنی تێدایە. چاڵاکی زیندەگی خۆڵەکەی بەرزکردیتەوە، هەر بۆیەش مەترسی بەبیابانبوونی لەسەر نەمایە. سەرچاوەی ئاویەکەی لەسەر ڕیسایکلکردنەوەی ئاوی گەڕەکی پێنجی حەسارۆک دابینکراوە. یەکەم پڕۆژەی لابردنی کاربۆنە لەڕێگەی چارەسەری سروشتی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

ئەوانەی دەبنە سپۆنسەری مانگانە لەسەر خواستی خۆیان وەکو هاندانێك وێنەکەیان لێرە دادەندرێت

کۆمەك کردن

چۆن کۆمەك بکەم؟

ئەگەر لەناو هەرێمی کوردستانبیت، دەتوانیت لەڕێگەی حەواڵەی فاستپەی یاخود ئێف ئای بی لە ڕێگەی ئەژمارەکانی ڕێکخراو بنێریت. ئەگەر لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانیت؛ دەتوانیت بەشێوازی بیتکۆین بۆ ئەدرێسی ڕێکخراو بنێریت. پڕۆسەی کۆمەكکردنەکە بەشێوەیەکی شەفاف ئەنجام بەڕیوە دەچێت، هاوڵاتی دەتوانێت ببینێت چەند کۆمەك بۆ ڕێکخراو هاتووە، ڕێکخراو بەخۆی پێویستی بە چەند کۆمەك هەیە، چەندیش لەو کۆمەکە کاری پێکراوە

پاراستن لە ئاگر

یەکەم چاڵاکی دوای باران بارین هەموو ساڵێك ئەنجامی دەدەین بریتیە لە لابردنی پوش و گیای وشكبووەوە بە پانی سێ تا چوار مەتر لە دیوی ژوورەوەی پەرژینی پڕۆژە. لەناوەوەی پڕۆژەش هەر سەد مەترێك جارێك ئەم ئاگر بڕە ئەنجام دەدرێت

بەهۆی ئەم پلانە، ساڵانە چەندین جار ئاگر لەدەرەوەی پەرژین کەوتۆتەوە بەڵام خۆشبەختانە نەپەڕیوەتەوە ناو پڕۆژە

دابینکردنی سەرچاوەی ئاو

سەرچاوەی ئاوی پڕۆژەکە لەڕێگەی پڕۆژەیەکی ڕیسایکلینگەوە دابین دەکرێت هەر لەناو پڕۆژەکە جێگیر کراوە. ئەم پڕۆژەیە ئاوی ڕۆیشتووی گەڕەکی پێنجی حەسارۆک دەکاتە ئاوێکی گونجاو بۆ ئاودانی دارستان و پێگەیاندنی داری سێبەردار بۆ ناوچەکە، بەهۆی ئەم پڕۆژەیەوە، هیچ مەترسیێک لەسەر ئاوی سازگار دروست نابێت لەکاتی ئاودان لە وەرزی گەرمادا، ئەم پڕۆژەیە بەتەواوی بە وزەی نوێبووەوە کاردەکات

پێوانەکردنی ڕێژەی شێ لەناو خاك

لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاودان، هەستەوەرە زیرەکەکانمان لەناو خاكدا هەر کاتژمێرێك جارێك پێمان دەڵێت ڕێژەی شێ لەناو خاكدا چەندە، بەهۆی ئەم تەکنەلۆجیایە، ئێمە کەمتر ئاو خەرج دەکەین، چونکە تەنها لەکاتی پێویست ئاودان ئەنجام دەدەین. ئەزموونمان لەگەڵ ئەم تەکنەلۆجیایە سێ ساڵە، بەهۆی ئەم تەکنەلۆجیایە پلانی ئاودان دادەنێین. 

ڕاپۆرتی کۆمەك


لەڕێگەی ئەم ئەدرێسانەی خوارەوە کۆمەكەکانتان بنێرن

فاستپەی

07515504445

First Iraqi Bank

B6F3SOYJXUFZ

بەهۆی ئەوەی ئێف ئایبیەکەمان ئەژماری تایبەت نیە، بۆیە تەنها دەبێت

کۆدەکە سکان بکەیت، یاخود هەر لەکاتی سکان کردن مانوال هەڵبژێریت، ئەم

دوازدە پیتە لێبدەیت

بیتكۆین 

bc1qmd5wp6kx7z7pnkafkzzt5z82w2vle0c42fng6w

USDT

0xc7B81Ef198D391CddAFE05DA846F98FC25dF46E5


ڕاپۆرتی کۆمەكکردن

ڕاپۆرتی کۆمەكکردن لەپێناو دەرخستنی شەفافیەت و دۆخی کۆمەکی پڕۆژەکەیە

لەم ڕاپۆرتە تەواوی وردەکاری تێچوو و خەرجییەکانی پڕۆژە دەبینرێت بە دیناری عێراقی هەروەها بڕی پارەی نێردراو بۆ پڕۆژە